هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.

٤ خەرمانان ٢٧١٩، ٢١:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”سۆران عەزیزی دەستبەسەر کردووە.

سۆران عەزیزی خەڵکی گوندی زەردۆیی پاوە و دانیشتووی شاری سنە بووە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە سۆران عەزیزی ڕۆژیك دوای دەستبەسەر کرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە