هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٧ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٠:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ )٢٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، سۆران ئەرزەن، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

 جێگای ئاماژەیە کە سۆران ئەرزەن سەرەتای مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە کانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرابوویەوە. هەواڵی دەستبەسەرکرانی ناوبراو میدیایی نەکراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆران ئەرزەن لەو ماوەیدا کە لە دەستبەسەرگە ڕاگیراوە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتیان خستووەتە پاڵ سۆران ئەرزەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە