هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە هاوینی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٢٨


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە هاوینی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەید رەزا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی ”هاوکاری و ئەندامەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ دەرکراوە و ئەمڕۆ شەممە ٧ی پووشپەڕ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
سە
سەید ڕەزا ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و پاش نزیکەی پێنج مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە