هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر، حەفتەی ڕابردووهاووڵاتیەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”خالید باباخانی“ کوڕی عەزیز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی (ئارایشگە) دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، خالید باباخانی بە تۆمەتی ”هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی پەرلمانی ئێران“ دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی باباخانی، چارەنووسی ناوبراو نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە