هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی روانسەر بە لێدان بە قامچی و بەندکران مەحکووم کرا.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٥١

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی روانسەر بە لێدان بە قامچی و بەندکران مەحکووم کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، هاووڵاتیەکی خەڵکی روانسەر بە ناوی (عارف مورادی) لەلایەن لقی یەکی دادگایی شۆرشی شاری قەزوێن بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران، هەوڵ بۆ نانەنەوەی ئاژاوە و سیخوری بۆ ئیسرائیل، یەک ساڵ بەندکران (بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپسێردراو) و ٧٠ زەربە لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو هەروەها بڕی ٦ میلیۆن تمەن غرامەکراوە و پارەکەی پێبژێردراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مورادی، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا سزای ٧٠ زەربە لێدانیقامچی عارف مورادی لە شاری قەزوێن جێبەجێ دەکرێت.

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، عارف مورادی لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی زستانی ساڵی پار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری قەزوێنەوە دەستبەسەر و دوایی چەند حەوتوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی داویانەتە بەر لێدان و دەستبەسەریان کردووە.

عارف مورادی، کوری یونس، لەدایکبووی ١٩٨٦ی زایینی  و خەڵکی شاری روانسەرە کە ماوەی چەند ساڵە دانیشتویی شاری قەزوێنە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە