هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسە

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٥:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا "ڕۆستەم ئیبراهیمی" تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەختی زەنگی" سەر بە شاری کامیاران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری و بانگەشە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەم سزایەی بەسەردا سەپاوە.

ڕۆستەم ئیبراهیمی سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش بیست ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە