هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کرا و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٣ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٥:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کرا و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی ڕاشد ئەحمەدی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە حوکمی یەک ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕاشد ئەحمەدی خەڵکی گوندی ”توان کەش“ی کامێران، پێشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ شاری کامێران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە