هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کامێران هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٠:٣٤


هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کامێران هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی ”فەرشاد ڕەحمانی“ تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ ئەوەی هیچ بەلگەیەکی یاسایی نیشان بدەن ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.


ئەو سەرجاوەیە وتیشی کە، فەرشاد ڕەحمانی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە