هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی

١١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:١١


هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ڕەسوول کەریمی جەلاوەند، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەایەتییەکانیمانگی خەزەڵوەری کرماشان کە لە کاتی ناڕەزایەتییکەندا دەستبەسەر کرابوو، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەر ناوبراودا سەپاوە.


ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەند لەکاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان دەستبەسەر و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لەکاتی دەستبەسەر کران و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە سەخت ترین شێواز ئەشکەنجە کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە