هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دادوەری گشتیش

١٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٢:١٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دادوەری گشتیش پێی وایە ئەو حوکمە کەمە و دەبێ زیاد بکرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیال دارابخانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر شاهرۆخ مورادی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی زستانی ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧) حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

دانیال دارابخانی ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٩ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەندیخانەی دێزلءاوای کرماشان، ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نوێەری دادوەی گشتیی کرماشان ڕایگەیاندووە کە ئە وحوکمە کەمە و دۆسیەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە