هاووڵاتییەکی دیواندرەیی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندرە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووە.

٢١ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندرە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووە.

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراو ی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٢ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاحاتی سپای دیواندەرە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”ئەمیر محەمەدخانی“ و دەستبەسەریان کردووە.

ئەمیر محەمەد خانی تەمەن ٤٢ ساڵ، یەکێک لە چالاکانی سیاسی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی دیواندەرەیە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو چالاکە سیاسییە سالی ڕابردووش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی بۆ ماوەی ٤ مانگ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە