هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی دەست بەسەر کردنی ئەم دواییانەی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری شنۆ، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییە

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:٠١

 

هەنگاو: لە درێژەی دەست بەسەر کردنی ئەم دواییانەی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری شنۆ، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێ ڕاپۆرتێ گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو،  ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی ئیران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە نێو موسا مەحموودی و دەست بەسەریان کردووە .

موسا تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی گۆندی گوندوێلەیە کە دوای بەند کرانی بۆ شوینێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاکاری کردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە