هاووڵاتییەکی دیکە لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٣:١٥

 

پشتیوانی هەنگاو بن

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گویڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەم شارە بە ناوی "واحید شێخ محەمەدی"یان دەستبەسەر کرا و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ئەو دەستبەسەر کراوە و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەم بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٩ هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە