هاووڵاتییەکی دیکە لە مەهاباد دەستبەسەر و ژمارەی دەستەبسەر کراوان گەیشتە ٩ کەس

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کرا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٩:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سۆران محەمەدی لەرێگای تەلەفوونەوە بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراواوە و لەوێ دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی سۆران محەمەدی لەپەیوەندی لەگەڵ دەستبەسەر کردنەکانی چەند ڕۆژ پێشی ئەو شارە بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ڕۆژی شەممەی حەوتووی ڕابردوو لانیکەم ٧ هاووڵاتیی دیکە لەمەهاباد دەستبەسەر کران و هاوکات خوێندکارێکی خەڵکی ئەو شارەش لە کەرەج دەستبەسەر کرابوو.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی دەستبەسەر کراوانی حەوتووی ڕابردووی شاری مەهاباد بۆ ٩ کەس بەرزبوویەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 ١_ دەریا تاڵەبانی ٢_ شەپۆل خزری ٣_ سۆران حوسێن زاده ٤_ سالار ڕەهوی ٥_ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦_ سیروان نووری ٧_ ئیمان عەبدی ٨_ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٩_ سۆران محەمەدی

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی مەهابادەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە