هاووڵاتییەکی دیکە لە پاوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی دەستبەسەر کراوانی پاوە گەیشتە ١٢ کەس.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٢٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی دەستبەسەر کراوانی پاوە گەیشتە ١٢ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)،  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ”سۆران ئەحمەدی“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆران ئەحمەدی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی شاری پاوە بە مەبەستی شەرەمزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی پاوە بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون و ٥٠ کەسی دیکەش بانگهیشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە