هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لە پیرانشار هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٢:١١

 

 هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لە پیرانشار هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەیدەر خزری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

حەیدەر خزری خەڵکی گوندی نمنجە و دانیشتووی پیرانشار بووە و بەبێ پیشاندانی بەرگەی قەزایی دەستبەسەر کراوە و بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە کاتی دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی حەیدەر خزری و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە