هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد دووەمین هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایە

٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد دووەمین هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٦ی جولای ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “ئەسعەد عەلایی” تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئە وشارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنەیان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوبەتە پاڵ ئەسعەد عەلایی نەزانراوە.

ڕۆژی سێشەممەش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی فواد حەبیبی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە