هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی شاوانەی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی شاوانەی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ڕەزا عیزەت تاج” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ڕەزا عیزەت تاجیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بە ناوی شۆڕش مەحموودیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە