هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک دەستبەسەر کرا.

١٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٠:٢٧

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر دووکانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”عیسا فەیزی“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەوالنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە عیسا فەیزی یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامی پێشووی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

 ڕۆژی سێشەممە (١١ی بەفرانباری ٢٠١٨/ ١ی ژانویەی ٢٠١٩)،  سێ هاووڵاتیی  دیکەی  خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ڕەزا ئەسەدی“، ”فازڵ قەیتاسی“ و “هادی کەمانگەر” کە هەر سێیان ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بوون، هەر بەو تۆمەتە  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە