هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کامیاران هاوولاتییەکی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

١٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٤٩

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کامیاران هاوولاتییەکی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران ڕۆژی یەکشەممە (١٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٦ی ژانویەی ٢٠١٩) هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”بەختیار کەمانگەر“  لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی شافێعی ئەو شارە دەستبەسەر کردووە.

بەختیار کەمانگەر خەریکی پیشە قەساوی بووە و ئامۆزای حوسین کەمانگەرە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا دەست بەسەر کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوو دا لانیکەم ٨ هاوولاتیی خەڵکی کامیاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە