هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە تاران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران دەستبەسەر کرا.

١٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٩:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٣١ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەماوەند هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”فەرامەرز غەفووری“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرامەرز غەفووری خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی شاریسنە و دانیشتووی شاری دەماوەند بووە و لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی چلەی گیان بەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە.

سێ کەسی دیکەی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ بە ناوەکانی ”فەرامەرز قاسمی ئازەر“، ”شاپووڕ حەبیبی“ و ”فەرزین ڕوستەمی“ لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار (٢٥ی دێسامبر) هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە