هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە مەهاباد ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژان

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٨:٤٧

 

هەنگاو: بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە مەهاباد ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەو شارە گەیشتوە ١٠ کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئەمیر بایزیدی ئازەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر بایزیدی ئازەر خەڵکی گوندی لەج بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداری بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە