هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی لەسێدارە دانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد جێبەجێ کرا.

١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:٤١

 

هەنگاو:  لەدرێژەی شەپۆلی لەسێدارە دانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٣١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٢٢ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان سەر بە خوراسانی باکوور جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە سەلمان خودایاری و خەڵکی بروجێرد ڕاگەیندراوە.

سەلمان خودایاری ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ١١ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە