هاووڵاتییەکی دێولانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”حەمید کەڕۆنانی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە