هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو بۆ بەن

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:٣٨


هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”موانا“ سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی ”مەنسوور بشارەتی“ تەمەن ٣٦ ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی ”مشاورە“ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.


مەنسوور بشارەتی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٤ی ژوئەن) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە