هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو زایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواوبوونی قۆن

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٧:٢٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو زایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ی کوردی (١٤ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی لورزینی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی ئەنوەر چالشی بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەنوەر چالشی ڕۆژی هەینی ڕابردوو دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی سپای ئەلمەهدی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوویەوە.

ئەنوەر چالشی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢ی دێسامبری ٢٠٢٠) لە گەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی کامڵ جەباروەند خەڵکی گوندی چریک ئاوا سەر بە ناوچەی مەرگەوەر و موسا ئالووسی خەڵکی گوندی وەلەندە لەلایەن هیزەکانی بنکەی حەمزەی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون.

موسا ئالووسی ڕۆژانی ڕابردوو بە بارمتە ئازاد کراوە و کامڵ جەباروند هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئەلمەهدی سپای پاسدارانی ئورمیە ڕاگیراوە.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە