هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبە

٣١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٢:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “مزەفەر حەکیمی” لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مزەفەر حەکمی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

مزەفەر حەکیمی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی خراوەتە پاڵ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە