هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ماکۆ بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی محەممەد کەربەلایی کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوا

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٧:٣٣


هەنگاو: یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی محەممەد کەربەلایی کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد کەربەلایی وەرزی بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد کەربەلایی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە