هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی نەغەدە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغدە کە نزیکەی مانگێکی پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:٥١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغدە کە نزیکەی مانگێکی پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”عەبدورەحمان قادری“ تەمەن ٣٠ ساڵ دوای تەواو بوونی ؛ێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی لاوانی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی نەغدە نزیەکی مانگێک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە ئیسلامییە توندئاژۆکان دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە