هاووڵاتییەکی شاری شنۆ بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی فەریاد حەمزەشوری و تەمەن ٢١

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٠٨:٥٤


هەنگاو: چوارشەممە، ۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی فەریاد حەمزەشوری و تەمەن ٢١ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ چوار ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەناو بازاری شاری شنۆ دەوری فەریاد حەمزەشورییان داوە و پاش لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر بە باتوم و شۆکری کارەبایی، ناوبرا بێهۆش بووە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕفاندوویانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە؛ فەریاد حەمزەشوری بە هۆکاری لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بێهۆش بووە و ئەوانیش بە بێهۆشی ڕفاندوویانە و هەنووکە هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستی و چارەنووسیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی نزیک بە ٤٠ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە