هاووڵاتییەکی لوڕستانی دوای ئازادبوون لە بەندیخانە خۆی هەڵواسی

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی خوڕەم ئاوای لوڕستان دوای ئەوەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:١٠

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی خوڕەم ئاوای لوڕستان دوای ئەوەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج شەممە (٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی خوڕەم ئاوا بە ناوی “ئەمین جودتی” دوای ئەوەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا، هەوڵی خۆژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمین جەودەتی چەند کاتژمیر دوای ئازاد بوونی و بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە.

ئەو لاوە کوردە بە هۆی ئەوەی توانایی دانی مارەیی بە ژنەکەی نەبووە، دەستبەسەر کرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە