هاووڵاتییەکی مهابادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مهاباد کە هاوینی ئەمساڵ بە هۆی چالاکیی ئایینییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەست

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٤:٠٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مهاباد کە هاوینی ئەمساڵ بە هۆی چالاکیی ئایینییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆفی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢١)، ئەحمەد ئیلاهی، هاووڵاتیی مهابادی، بۆ تێپەڕاندنی سزای ٩ مانگ بەندکران، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە دووی ڕێبەندان (٢١ی ژانویە) دەستبەسەر کرابوو.

ئەحمەد ئیلاهی تەمەن ٣٣ ساڵ، هاوینی ساڵی ٢٧١٨ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کورە لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (ژوئەنی ٢٠٢٠) لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی بە قازانجی گرووپە سەلەفییەکان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بەڵام سزاکەی دواتر بە هۆی ملکەچ بوونی بە بڕیاری دادگا بۆ ٩ مانگ کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە