هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندار کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی مازوو سەردانی زەوییە کشت و کاڵییەکانی ناوچەی ئالانی سەردەشتی کردبوو،

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی مازوو سەردانی زەوییە کشت و کاڵییەکانی ناوچەی ئالانی سەردەشتی کردبوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوێزلی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوی ”سدیق عەلیخانی“ لە زەوییە کشت و کاڵییەکانی گوندی بێژوی کراوەتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لاقی بە سەختی پێکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سدیق بە مەبەستی کۆکردنەوەی مازوو چووبوە ئەو شوێنە و بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە