هاووڵاتییەکی مەریوانی حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٢:٣٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”ئارام ئیبراهیمیان“ خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

ئارام ئیبراهیمیان ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە