هاووڵاتییەکی مەهابادی ٦٧ مانگ بەندکران و ڵێدانی ٤٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگایی شۆرشی ئورمیەوە حوکمی بەندکران و قامچی بەسەردا سەپا.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٥:٠٢

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگایی شۆرشی ئورمیەوە حوکمی بەندکران و قامچی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دادگایی شۆرشی ئورمیە هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهابادی بە ناوی حەسەن عەبدوڵازادە بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام، تێکدانی بیروڕایی گشتی بە بەندکران و لێدانی قامچی حوکم دا.

بە پێی ئەو حوکمە کە ئاژانسی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، حەسەن عەبدوڵازادە کوری رەحمان،حوکمی ٦٧ مانگ بەندکران و ٤٠ جار لێدان بە قامچی و ١٥ سال بێبەش بوون لە چالاکی مەدەنی بەسەردا سەپێنداروە.

حەسەن عەبدوڵڵا زادە هەتا ٢٠ ڕۆژ دوای دەرچوونی حوکمەکە مافی ئەوەی هەیە کە تانە لەو بڕیارەی دادگا بدات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە