هاووڵاتییەکی مەهابادی مانگێکە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد مانگێک پێش ئێستا لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٢:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد مانگێک پێش ئێستا لە شاری بانە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ڕەسووڵ ئێوە“ ناسراو بە ”هێمن“ مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ”ئێوەر“ لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ناوبراو ڕۆژی شەممە (١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١ی فێوریەی ٢٠١٩) دەستبەسەر کراوە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی بەدواوە نەبووە و هەتا ئێستا نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

ڕەسووڵ ئەیوەی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی مەهاباد بووە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە