هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە حوکمی ٣٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو:هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١١:٢٦

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیە، لاوێکی کوردی بە ناوی ”حوسەین حەبیبنوەند“ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ئەو حوکمە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی نیزام، حوکمی دوو سال و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لەو ماوەیەدا لە هەبوونی مافی مرەخەسی و هەروەها پارێزەر بێبەش بووە.

ئەو هاووڵاتیە خەڵکی ئورمیە و لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیەکانی ئێران لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و تا ئێستە لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە دەستبەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە