هاووڵاتییەکی پیرانشاری دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٢٩

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دەستبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”جەماڵ سەفەوی“ تەمەن ٣٦ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەماڵ سەفەوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو لە بازاڕچەی سنووری پیرانشار دووکانی فرۆشتنی جل و بەرگی منداڵانی هەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە