هاووڵاتییەکی کورد حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە کرماشان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای داد

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٤:١٩

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە کرماشان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو مەحیەدین ئەسغەری هاووڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کرماشانەوە بە تۆمەتی شاردنەوەی یەکیک لە بریندارەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی کرماشان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ ماوەی چوارساڵی بەسەردا سەپا.


مەحیەدین ئەسغەری ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


حوکمی بەندکرانی ئەو کەسە لە حالێکدیە کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆرشی کرماشانەوە لەو تۆمەتە بێبەری کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە