هاووڵاتییەکی کورد دوای دیپۆرتی بۆ ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، دوای ئەوەیکە لە لایەن حکوومەتی ئینگلیسەوە دیپۆرت کراوەتەوە، دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٠:٣٣

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، دوای ئەوەیکە لە لایەن حکوومەتی ئینگلیسەوە دیپۆرت کراوەتەوە، دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، بە ناوی فارۆق مورادیان، دوای ئەوەیکە داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن حکوومەتی ئینگلیسەوە رەد کرایەوە، دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

فاروق مورادیان لە ڕێکەوتی (١٦ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٧ی سێپتامبر ٢٠١٨) و دوای دیپۆرت بۆ ئێران دەستبەسەر و بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەسەر چارەنووسی ناوبراو بە دەست نەکەوتووە.

سەرچاوەیەکی باورپێکراو بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە، ناوەندە حکومەتییەکان بە بنەماڵەی ئەو گەنجە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەتان ٤ ساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و بە پێی ئەوەیکە هەوڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە، نیگەرانییەکی زۆریان لەلا دروست بووە.

فاروق مورادیان ساڵی ٢٠١٦ وەکوو پەنابەر چوووەتە وڵاتی ئینگلیس و داوای پەنابەری کردووە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە دوای دوو ساڵ داواکاریەکەیان رەد و ڕەوانەی ئێرانیان کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە