هاووڵاتییەکی کورد لە برووجێرد لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٢:٤٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢ی فێوریەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ڕەسووڵ مەلاحەسەنی“ تەمەن ٣٩ ساڵ لە بەندیخانەی شاری برووجێرد جێبەجێ کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕەسووڵ مەلاحەسەنی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی شاری برووجێرد هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٥٢ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە