هاووڵاتییەکی کورد لە بیجاڕ لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بیجاڕ مانگی ڕابردوو بە نهێنی لە شاری زەنجان جێبەجێ کراوە.

١٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٤:٢٧

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بیجاڕ مانگی ڕابردوو بە نهێنی لە شاری زەنجان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٣٠ی ئابریلی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣١ ساڵە ”سەید سەمەد عینایەتی“ ڕاگەیاندراوە کە ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو لە میدیا فەرمییەکانی حکوومەت بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە