هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی مەریوانی کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٠٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی مەریوانی کە بە تۆمەتی کوشتنی  ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی  بەرەبەیانی ئەمڕؤ ڕۆژی یەکشەممە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٩)، حوکم سێدارەی ئەحمەد ئێرانی خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی شاری سنە جێبەجێ کرا.

ئەحمەد ئێرانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی کوشتنی دوو لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی فەرەیدوون شەهسەواری و هیوا خوونجامە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە