هاووڵاتییەکی کورد لە بەندەرعەباس لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، جێبەجێ کرا.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٩:٢٩

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس کە لەباشووری ئێران هەڵکەوتووە، جێبەجێ کرا.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردە ”ئەمیر عەلی کۆلیوەند“ تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی پارێزگای لوڕستان ڕاگەیەندراوە.

ئەمیرعەلی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و لەوکاتەوە هەتا ئەمڕۆ لەبەندیخانەی بەندەرعەباس ڕاگیرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، ٧٠٪ی ئەو کەسانەی کە مانگی ژوئیە لەئێران لەسێدارە درابوون، هاووڵاتیی کورد بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە