هاووڵاتییەکی کورد لە تاران بە تەقەی هێزە چەکدارەکان کوژرا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری تاران پایتەختی ئەو وڵاتە لەکاتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد دایەنە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

٢ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١١:٢٩

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری تاران پایتەختی ئەو وڵاتە لەکاتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد دایەنە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢١ی ئۆکتبری ٢٠٢١)، هێزە ئینتزامییەکانی تاران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی موحسین ئیبراهیمی تەمەن ٢٨ ساڵ. و خەڵکی کرماشان لەکاتی دەستبەسەرکردن داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان لە سەر پردی گیشا و لە کاتی ڕاوەدوونانی موحسین ئیبراهیمی بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و کوشتوویانە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە هۆکارەکانی هەوڵی دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە کە موحسین ئیبراهیمی ٢٨ ساڵە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری کۆیەشت (کوهدەشت) سەر بەپارێزگای لوڕستان و دانیشتووی کرماشان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە