هاووڵاتییەکی کورد لە تاران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٣:١٦


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار بە ناوی ”ئەحەد نیکجوویان“ لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ دەرچووە و بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.


ئەحەد نیکجوویان تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی مەهاباد، بەهاری ساڵی ٢٧١٦ (٢٠١٦) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و پاش چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە