هاووڵاتییەکی کورد لە تاران دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی تاران بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٠١

 

هەنگاو: لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی تاران بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هاوکات لە گەڵ یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی تاران هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کازم شەریفی”  تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەریفی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە: “لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە کازم شەریفی خەڵکی گوندی ساڵیانی سەوڵاوا بووە و بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە تاران کردووە. باوکی ناوبراو کەم ئەندامە و دابین کردنی تێچووی خێزانەکەیان لە ئەستۆی کازم بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە