هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی شاری شیروان جێبەجێ کراوە.

٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:٣٧

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی شاری شیروان جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە حەفتەی ڕابردوو (١ی ڕەشەمەی ٢٧١٨/ ٢٠ی فێوریە ٢٠١٩) هاووڵاتییەکی کورد لەبەندیخانەی ناوەندی شاری شیروان سەر بە پاریزگای خوراسانی باکوور لە سێدارە درا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی ”موجتەبا میرزادە“ تەمەن  ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئیسفراین  بووە کە ڕۆژی چوارشەممە، لەگەڵ بەندکراوێکی دیکەی کە تورک بووە لە سێدارە دراون.

موجتەبا میرزادە مانگی رەشەمەی ٢٧١٦ (٢٠١٦) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

ناوبراو لەم ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی شیروان ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە