هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:٣٠

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە ”بەراتعەلی شێردڵان“ ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی ژنەکەی دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

حوکمی سێدارەی بەراتعەلی شێردڵان لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور جێبەجێ کراە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە