هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد بەڕێوەچوو.

٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:١٩

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی وەکیڵ ئابادی شاری مەشهەد بەڕێوە جووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی ’ڕەزا‘ خەڵکی شاری فارووج سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بووە.

ڕەزا شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی زەنجان، کرماشان، ئیلام و مەشهەد لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە